کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی باكووری كوردستان دژ به‌ سیاسه‌ته‌ ئاوییه‌كانی توركیا

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی باكووری كوردستان دژ به‌ سیاسه‌ته‌ ئاوییه‌كانی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی شارستانی گه‌ڤه‌رپینار له‌ باكووری كوردستان دژ به‌ سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ درووستكردنی به‌ندئاو، خۆپێشاندانیان كرد.

به‌ وته‌ی ناڕازیان، لێدانی به‌ندئاوی كارناسی نه‌كراو زیانی له‌ كه‌شاوه‌رزی و ئاژه‌ڵداری دانیشتووانی ٢٠ گوند داوه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی خۆیان له‌ ئاست ئه‌و زیانه به‌رپرسیار نازانن. دانیشتووانی گه‌ڤه‌رپینار به‌ میدیاكانی باكووری كوردستانیان وت: ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ پێدانی حه‌قاوه‌ پاره‌ له‌ جووتیاران وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام حه‌قاوه‌كانیان نادات.