کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی باكووری كوردستان دژ به‌ داگیركردنی شاره‌وانییه‌كان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی باكووری كوردستان دژ به‌ داگیركردنی شاره‌وانییه‌كان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ شاره‌كانی سێرت و ئێلح له‌ باكووری كوردستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سۆفیا ئالاگاش هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی سێرت و دانانی قه‌یووم له‌ جێگه‌ی، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی ڕێبه‌ندان، پۆلیسی توركیا سۆفیا ئالاگاش، هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی سێرتی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كرد. ئه‌و شاره‌داره‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ی خه‌ڵكی باكووری كوردستان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی توركیاوه‌ به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپی تیرۆریستی” به‌ شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم و له‌ جێگه‌ی قه‌یووم دانرا. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ خه‌ڵكی شاره‌كانی سێرت و ئێلح دژ به‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان خۆپێشاندانیان كرد و دژ به‌ كۆده‌تای حكوومه‌ت دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.