ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندان، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئاكدنیز و بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازادی ماردین له دوو خۆپێشاندانی جیاجیادا هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستانیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باكووری كوردستان، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئاكدنیز له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شاره‌دارانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان و دانانی قه‌یووم له جێگه‌یان شه‌رمه‌زار كردووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان بوون. له شاری ماردین، بزووتنه‌وه‌ی ژنان به ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره، هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان به توندی مه‌حكووم كردووه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به جه‌نایه‌ته‌كانی توركیا له كۆبانی و منبج بوون.