ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی به‌رده‌وامه دانیشتووانی شاره داگیركراوه‌كانی باكووری سووریه بووه‌ته گۆڕه‌پانی خۆپێشاندان دژبه توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته و ناڕازیان داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی داگیركه‌ران ده‌كه‌ن.
پاش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا و سووریه بڕیاری كۆبوونه‌وه و ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان ده‌ركرد، شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی له شاره‌كانی باكووری سووریه ده‌ستی پێكردووه. خۆپێشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن ئه‌رته‌شی توركیا خاكی سووریه به‌جێ بێڵێت و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی جیبهه نۆسره چه‌ك دانێن و بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان. خه‌ڵكی باكووری سووریه به ده‌ست گه‌نده‌ڵی و سه‌ركوتگه‌ری گرووپه‌كانی به ناو ئۆپۆزسیۆن وه‌زاڵه هاووتن و داوای په‌یوه‌ست بوون به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن.