ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، دانیشتووانی شاره‌كانی سلێمانی، حه‌ڵه‌بچه، سۆران و ڕانیه دژبه هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.
شه‌وی ٢٥ی به‌فرانبار، سپای پاسداران به بیانووی هه‌بوونی مه‌قه‌ڕی ئیسڕائیل له هه‌ولێر، له ڕێگه‌ی مووشه‌ك و په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر ماڵی بازه‌رگانی ناسراوی كورد، “پێشڕه‌و دزه‌یی” و به‌وهۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. پاش ئه‌و ڕووداوه ده‌وڵه‌تی عێراق سكاڵای له شۆرای ئه‌منیه‌ت دژی كۆماری ئیسلامی تۆمار و باڵوێزی كۆماری ئیسلامی بانگهێشت كرد. له هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ڵمه‌تی بایكۆتكردنی كه‌لووپه‌لی ئێرانی ده‌ستیپێكرد و له زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێم دژی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندان كرا.