ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و دژبه‌رانی شه‌ڕ له تل ئاویوی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد و فه‌له‌ستینیه ئاواره‌كانی غه‌زه‌ش كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و دژبه‌رانی شه‌ڕ له تل ئاویو چه‌ند ئۆتووبانیان داخستووه و خوازیای ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ئازادی ئازیزانیان بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمه‌ڵێك له فه‌له‌ستینیانی ئاواره له كه‌رتی غه‌زه له كۆبوونه‌وه‌یێكدا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیای ڕاگرتنی شه‌ڕ، ئازدی فه‌له‌ستینیانی زیندانی، ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی و گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان بوون.