ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، هاوكات له‌گه‌ڵ گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان فه‌له‌ستینی له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی دژ به ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو خۆپێشاندانیان كرد.
به وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی غه‌زه، له هێرشه‌كانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو ئیسڕائیل بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ی غه‌زه، ٨١ فه‌له‌ستینی گیانیان به‌خت كردووه و به ده‌یان كه‌س بریندار بوون. هاوكات هه‌زاران شارومه‌ندی دژبه‌ری شه‌ڕ له تل ئاویو ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به نتانیاهوو، خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ، ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و محاكمه‌ی نتانیاهوو بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌ندین كه‌س له خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.