کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئیسڕائیل دژ به‌ نتانیاهوو

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئیسڕائیل دژ به‌ نتانیاهوو 1

شه‌وی شه‌ممه‌ ١٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی له‌ شاری تل ئاویو كۆبوونه‌وه‌ و دژ به‌ ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو خۆپێشاندانیان كرد.

هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌ و گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سه‌دان فه‌له‌سیتنی، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی دژ به‌ ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو خۆپێشاندانیان كرد و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو و كابینه‌كه‌ی بوون.