ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی جۆزه‌ردان، سه‌دان شارومه‌ندی دژبه‌ری شه‌ڕ له ئیسڕائیل ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گرووپێكی چه‌ند سه‌د كه‌سی له شارومه‌ندانی ئیسڕائیلی و فه‌له‌ستینی دژبه‌ری شه‌ڕ، له شاری تل ئاویو خۆپێشاندانیان كردووه و بڕیاره به ڕێپێوان خۆیان بگه‌یننه سنووری غه‌زه. به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشمی “پشتیوانی یه‌كتر بین” خوازیاری په‌یوه‌ست بوونی دژبه‌رانی شه‌ڕ به‌و ڕێپێوانه بوون و ڕایانگه‌یاند: كۆمه‌ڵكوژی ژنان، منداڵان و به‌ساڵاچووانی غه‌زه به بیانووی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حه‌ماس ئیتر به‌سه و ئه‌بێ كۆتایی به‌و شه‌ڕه ماڵ وێرانكه‌ره بێنین.