کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئیسڕائیل دژبه‌ نتانیاهوو

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئیسڕائیل دژبه‌ نتانیاهوو 3 2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی خه‌رمانان، دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ شاره‌كانی تل ئاویو و حه‌یفای ئیسڕائیل بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو خۆپێشاندانیان كرد.

پاش دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌ش بارمه‌تی ده‌ستی حه‌ماس له‌ غه‌زه‌، شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگای ئیسڕائیلی گرتووه‌ته‌وه‌ و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته و ئۆپۆزسیۆنی ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو داوای ڕاگرتنی شه‌ڕ، ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كه‌ن.