هه‌زاران شارومه‌ندی ئیتالیایی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه دژ به دیاریكردنی ٨٠٠ ملیارد یۆرۆ بودجه بۆ پێشكه‌وتنی سه‌نعه‌تی نیزامی له یه‌كێتی ئورووپا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
خۆپێشانده‌رانی ئیتالیایی به وتنه‌وه‌ی دروشم له سه‌ر شه‌قامه‌كانی چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته كرده‌وه‌كانی یه‌كێتی ئورووپایان بۆ گه‌شه‌پێدانی سه‌نعه‌تی نیزامی به توندی شه‌رمه‌زار كرد و ڕایانگه‌یاند: وڵاتانی ئورووپایی هه‌زینه‌كانی شه‌ڕ له ئۆكراین له ڕێگه‌ی كه‌مكردنی ڕیفاه و خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی دابین ده‌كه‌ن. ناڕازیان پاڕله‌مانی ئیتحادییه‌ی ئورووپایان به به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌و باروودۆخه زانی و هۆشداریان دا كه ئه‌ركی ئه‌و پاڕله‌مانه چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابوورییه‌كانه نه‌ك په‌ره‌پێدانی شه‌ڕ.