ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیتالیایی له شاری ڕۆم كۆبوونه‌وه و دژ به یاسای نوێی ئه‌منیه‌تی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه كه ئه‌ندامانی ئیتحادییه كرێكارییه‌كان و لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین بوون، دژ به جۆرجیا مێلۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای نوێی ئه‌منیه‌تی ده‌وڵه‌ت بوون. به پێی ئه‌و یاسا په‌سه‌ندكراوه، ده‌وڵه‌ت یارمه‌تی ده هه‌زار یۆرۆیی بۆ هێزه‌كانی پۆلیس دیاری كردووه- ئه‌گه‌ر به‌ندكراوان له زیندانه‌كان دا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن، ڕووبه‌ڕووی سزای توند ده‌بنه‌وه- چۆڵكردنی خانوو‌ی په‌نابه‌ران خێراتر ده‌بێت- ژنانی دووگیان و خاوه‌ن منداڵ كه هه‌ڵه ئه‌نجام بده‌ن زیندانی ده‌كرێن و چالاكی یه‌كێتیه كرێكارییه‌كان وه‌كوو داخستنی جاده‌كان قه‌ده‌غه ده‌كرێت و تاوانباران بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ زیندانی ده‌كرێن.