ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هه‌زاران شارۆمه‌ندی ئیتالیایی له شاره‌كانی میلان و بۆلۆنیا، دژبه نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت بۆ ژنان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ژنكوژی له‌و وڵاته خۆپپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش خوێندكارێكی كچ له شاری بۆلۆنیا به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوژرا و بڵاوبوونه‌وی ئه‌و هه‌واڵه، شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی و تۆڕه‌یی له نێو خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به‌دوای خۆیدا هێنا. ڕۆژی پێنجشه‌ممه هه‌زاران ژن و پیاو له شاره‌كانی میلان و بۆلۆنیا دژبه دیارده‌ی ژنكوژی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ته‌زمینی ئه‌منیه‌ت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌پێ ئاماره‌كان، له یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، ٥٠ ژن له وڵاتی ئیتالیا له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه كوژراون.