کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئۆردۆن دژبه‌ ئیسڕائیل

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئۆردۆن دژبه‌ ئیسڕائیل 3 2

ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی ئۆردۆن دژبه‌ جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل له‌ غه‌زه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی ئاشتی نێوان هه‌ر دوو وڵات بوون.

ڕۆژی ڕابردوو ته‌رمی ٦٠ فه‌له‌ستینی له‌ ژێر ئاواره‌كانی مه‌دره‌سه‌یه‌كی سه‌ر به‌ ڕێكخراوی ئانڕۆوا له‌ ناوچه‌ی شۆجاعیه‌ی غه‌زه‌ دۆزرایه‌وه‌ و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا. هه‌ر چه‌ند ئیسڕائیل ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و ٦٠ كه‌سه‌ چه‌كداری نێو توونێله‌كانی حه‌ماس بوون، به‌ڵام ته‌رمی كوژراوه‌كان شتێكی دیكه‌ باس ده‌كات. ڕۆژی هه‌ینی، هه‌زاران شارومه‌ندی ئۆردۆنی له‌ خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌ دا ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستینیان له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه‌ به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی ئاشتی نێوان هه‌ر دوو وڵات بوون.