ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ١٩ ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، هه‌زاران شارومه‌ندی ئه‌مریكایی و به تایبه‌ت ژنان له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته، له ئاست به ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی دووباره‌ی دۆناڵد ترامپ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و دژ به سیاسه‌ته‌كانی حیزبی كۆماریخواز دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌زاران ژن و په‌نابه‌ر به خۆپێشاندانیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ دانانی به‌ربه‌ست بۆ خستنی كۆرپه‌ڵه و به‌ستنی سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته به‌سه‌ر كۆچبه‌ران دا نیشان داوه.