ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی به‌فرانبار، كوڕان و كچانی ئه‌فغانستانی له شاری هه‌رات دژبه قه‌ده‌غه‌ی خوێندنی كچان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالیبانه‌وه خۆپێشاندانیان كرد به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه‌وه هێرش كرایه سه‌ریان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی كچ و كوڕ له شاری هه‌رات له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌ده‌غه‌ی خوێندنی كچان له زانكۆ، له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی تالیبان به ئۆتۆمبێلی ئاوپاش و گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كرده سه‌ریان و به قونداقی چه‌ك و شه‌لاق خۆپێشانده‌رانیان دایه به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد. كچانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه دروشمه‌كانی “ماندووین له كۆنه‌په‌ره‌ستی” و “خوێندن مافی ئێمه‌یه” سیاسه‌تی سه‌ركوتی حكوومه‌تی تالیبانیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.