ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، دانیشتووانی شاری ئه‌رده‌كان له پارێزگای یه‌زد، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به پیسكردنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌و شاره له‌لایه‌ن كارخانهكانهوه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌ی سێ ڕۆژه خه‌ڵكی ئه‌رده‌كانی یه‌زد له ئاست سازكردنی ده‌یان كارخانه‌ی ناستاندارد له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن. خۆپێشانده‌ران ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌ت هیچ هه‌نگاوێكی بۆ پاڵاوتنی ئاوه‌ڕۆی كارخانه‌كان هه‌ڵ نه‌گرتووه و ژینگه‌ی ئه‌و شارستانه خریكه له‌ناو ده‌چێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی سووتاندنی مازۆت له كارخانه‌كان دا، هه‌وای ئه‌و شاره به‌كار هه‌ڵمژین نایێت و منداڵان و به‌ساڵاچووان گیانیان كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه.