کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئه‌رده‌كانی یه‌زد له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رق

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئه‌رده‌كانی یه‌زد له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رق

كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی شارستانی ئه‌رده‌كان له‌ ئوستانی یه‌زد، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی گوڵان، له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رق دا كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست بڕینی به‌رده‌وامی به‌رق نیشان دا.

خۆپێشانده‌رانی ئه‌رده‌كانی ڕایانگه‌یاند: چی تر لێبوردنی به‌رپرسانی حكوومه‌ت و پێدانی واده‌ی چاكسازی كاریگه‌ر نییه‌ و كاره‌بای ٢٤ كاتژمێریان ده‌وێت. ناڕازیان به‌ داخستنی شه‌قامی سه‌ره‌كی ئه‌و شاره‌ خوازیاری سه‌رمایه‌گوزاری له‌ به‌شی وزه‌ و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.