ماوه‌ی دوو ڕۆژه خه‌ڵكی شارستانی ئامۆل دژ به چالاكی مه‌عده‌نه‌كانی ناوچه‌ی به‌له‌ده خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و هیچ به‌رپرسێكی حكوومه‌تی بایه‌خی به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌یان چالاكی ژینگه‌یی و مه‌ده‌نی هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی شارستانی ئامۆل له مێحوه‌ری هه‌رازدا كۆبوونه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ تێكدانی ژینگه و سرووشتی ناوچه‌ی به‌له‌ده نیشان داوه. خۆپێشانده‌ران داوایان له به‌رپرسانی حكوومه‌ت كردووه، بۆ پاراستنی ناوچه‌ی گه‌شتیاری به‌له‌ده چالاكی شیركه‌ته مه‌عده‌نییه‌كان ڕابگرێت.