ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی گوڵان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ له شاره‌كانی زاهیدان و فنووج پاش نوێژی هه‌ینی به پێ ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌وتوو دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ له شاری زاهیدان خۆپێشاندانێكی به‌رینیان دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به‌ڕێوه برد و دروشمه‌كانی “له فنووج تا زاهیدان، خوێنین ته‌واوی ئێران” و “قه‌سه‌م به خوێنی یاران كه وه‌ستاوین تا پایان”یان به‌رز كرده‌وه. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئازادیخوازی فنووج دژبه كوژرانی لاوانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی به‌ره‌وڕووی خوپێشانده‌ران بوونه‌ته‌وه.