ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی گه‌لاوێژ، خه‌ڵكی ئازادیخوازی زاهیدان پاش چه‌ند حه‌وته ڕێپێوانی بێده‌نگی، به دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی زاهیدان پاش نوێژی هه‌ینی دژبه كۆماری ئیسلامی ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و دروشمه‌كانی ” مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت”یان به‌رز كردۆته‌وه. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها خوازیاری یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی خه‌ڵكی ئێران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی بوون.