ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی گوڵان، خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كانی كرماشان و سنه هاوكات له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانیان له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كانی سنه و كرماشان له ئاست نه‌دانی یارانه ناڕازین و ده‌ڵێن: پڕۆژه‌ی نانینۆ شكستی هێناوه و ده‌وڵه‌ت له جیاتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانیان، نرخی ئاردی ئازاد كردووه و هه‌زینه‌كانی ئاو، به‌رق، گاز و خه‌میرمایه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه. شایانی باسه كه به‌شێك له نانه‌واخانه‌كان كرێنشینن و به‌ده‌ست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كرێ دووكان وه‌زاڵه هاتوون.