ڕۆژی چوارشه‌ممه خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كانی ئێران له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی جیهادی كه‌شاوه‌رزی دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی وه‌زیر بوون.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك له نوێنه‌رانی سنفی كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان به وتنه‌وه‌ی دروشمی چوونه‌ته نێو ساختمانی جیهادی كیشاوه‌رزی و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه به شه‌ڕ هاتوون. ناڕازیان خوازیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان و دابینكردنی ئاو و كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری بوون و هۆشداریان دا، ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، به كۆمه‌ڵ مان ده‌گرن.