ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، خاوه‌ن زه‌ویه‌كانی سه‌وهانك و مورادئابادی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی مۆڵه‌ت بۆ درووستكردنی خانووه‌كانیان له‌به‌رده‌م مه‌جلیسی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، خاوه‌ن زه‌ویه‌كانی سه‌وهانه‌ك و مورادئاباد له ساڵی ٧٢ی هه‌تاویه‌وه به‌ڵگه‌ی مه‌حزه‌ری زه‌ویه‌كانیان وه‌رگرتووه به‌ڵام شاره‌داری به بیانووی قه‌ده‌غه‌بوونی سازكردنی خانوو له به‌رزایی هه‌زار و ٨٠٠ میتری ده‌ریا، ڕێگه‌ی له سازكردنی خانووه‌كان گرتووه. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: مه‌جلیس له‌گه‌ڵ مافیاكان هاوده‌سته و ته‌نیا مۆڵه‌تی درووستكردنی وێلا به سه‌رمایه‌داره‌كانی ڕژیم له به‌رزایه‌كانی ده‌ورووبه‌ری تاران ئه‌دات.