ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی خاكه‌لێوه، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، قائیمشار و تاران له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی دا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خانه‌نشینكراوانی فولاد به ڕێپێوان و وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به ده‌وڵه‌ت خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، پێدانی بیمه‌ی ته‌كمیلی، په‌رداختی مه‌زایای پیشه‌یی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌وڵه‌ت به بڕی ٧٠٠ هه‌زار ملیارد تمه‌ن به سندووقه‌كانی خانه‌نشینی قه‌رزداره و كۆپینی سێ ده‌هه‌كی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگای بڕیوه.