ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی ئه‌هواز، شووش و ڕه‌شت، هه‌روه‌ها خانه‌نشینكراوانی فولاد له ئیسفه‌هان دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و فولاد له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون. ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دروشمی “هه‌زینه‌كان دۆلارییه، حه‌قده‌سته‌كان ڕیاڵییه” دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٤٥ له سه‌دی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست بۆ ساڵی داهاتوو نیشان دا و ڕایانگه‌یاند: هێڵی هه‌ژاری له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ٢٣ ملیۆن تمه‌ن دیاری كراوه، به‌ڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر ته‌نیا چه‌ند ملیۆنی به سه‌به‌تی مه‌عیشه‌تی كرێكاران ئیزافه كردووه.