هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی وڵاتی توونس، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاری سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته بۆ په‌ره‌پێدان به ئێختیارات و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی، ڕژانه سه‌ر شه‌قاه‌كان و خۆپێشاندانێكی جه‌ماوه‌رییان به‌ڕێوه‌برد.
دژبه‌رانی “قه‌یس سه‌عید” سه‌رۆك كۆماری توونس به وتنه‌وه‌ی درووشم، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بڕیاره‌كانی ئه‌و دوایانه‌ی سه‌رۆك كۆمار بۆ داخستنی پاڕله‌مان و په‌ره‌پێدان به ده‌سه‌ڵات ده‌ربڕی. ئه‌و خۆپێشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌ی خه‌ڵكی توونس یه‌كه‌مین ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاوی مه‌ده‌نی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته‌یه كه به دوای دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو و داخستنی پاڕله‌مان به‌ڕێوه ده‌چێت.