به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی شه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی كوردستان و ئێران پاش مانگرتنێكی سه‌ركه‌وتنانه، بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوا و گه‌ڕه‌كی عه‌باس ئاوای سنه شه‌قامه‌كانیان به ئاگردانی لاستیك داخستووه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به شه‌ڕ هاتوون، به‌پێی دوایین زانیاری چه‌ند كه‌س به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار بوون. له شاره‌كانی مهاباد، سه‌رده‌شت، مه‌ریوان، ئیلام، ئاودانان و كرماشان خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر شه‌قام دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه و چه‌ند هاووڵاتی له شاره‌كانی كرماشان و مهاباد به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوون. له شاره‌كانی ئه‌راك، ڕه‌شت، ئیزه، زه‌نجان، تاران، جونه‌قان، شاری كورد، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، كرمان و مه‌شهه‌د خه‌ڵكی ناڕازی شه‌قامه‌كانیان به‌ست و له‌گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم به شه‌ڕ هاتن.