ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی تووشبووان به نه‌خۆشیه تایبه‌ته‌كان دژبه قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی ده‌رمانی پێویست بۆ ڕۆڵه‌كانیان و گرانی نرخی ده‌رمان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی بێهداشت له تاران كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه داوایان له وه‌زاره‌تی بێهداشت كرد بایه‌خ به ته‌ندرووستی تووشبووانی نه‌خۆشی “هێمۆفیلی” و نه‌خۆشیه تایبه‌ته‌كانی دیكه بدات و ده‌رمانی پێویست به نرخی گونجاویان بۆ دابین بكات. بنه‌ماڵه‌ی تووشبووان ڕایانگه‌یاند كه ده‌رمانی “هلمیبرا” ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕزگاری ڕۆڵه‌كانیانه به‌ڵام وه‌زاره‌تی بێهداشت ده‌یه‌وێت دوو ده‌رمانی كۆن به ناوه‌كانی “ئاریۆسون” و “فایبا” به نرخێكی گران هاورده بكات.