رۆژی یەکشەممە 13ی مانگی پووشپەڕ بە هەزاران کەس، لە دژی سیاسەتەکانی دەوڵەت بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ کۆڕۆنا رژانە سەر شەقامەکان.
لە دوو مانگی رابردووە، ئەوە سێیەمین خۆپێشاندانی بەربڵاوە کە لە دژی “بۆلسۆنارۆ”ی سەرۆک کۆماری برزیل بەڕێوە دەچێت. خۆپێشاندەران خوزیاری دەست لەکار کێشانەوەی “بۆلسۆنارۆ”ن و دەڵێن سیاسەتەکانی بۆ بەربەرکانێ لە گەڵ کۆرۆنا ناکارامە بووە و گەندەڵی زۆری بە دواوە بووە.