ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، موعه‌لیمان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی مووچه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان، پێشتر وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانێكدا ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌بێ موعه‌لیمان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بایكۆتی ده‌وام بشكێنن و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه موعه‌لیمان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له شاره‌كانی سلێمانی، حه‌ڵه‌بچه، ڕاپه‌ڕین و ناوچه‌ی گه‌رمیان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی مووچه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وی وه‌زیری په‌روه‌ده بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه گوشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق و وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر له‌وانه ئێران و توركیا بۆ بچووككردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌ستگرتن به داهاتی نه‌وت و ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌خۆیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و زۆرترین گوشاریش له‌سه‌ر كرێكاران و فه‌رمانبه‌رانه كه مووچه‌كانیان به‌پێی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم دوا ده‌كه‌وێت.
