شه‌وی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له شاری پاریس به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له خه‌ڵكی بێتاوانی غه‌زه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ نێو شاری غه‌زه و چوونه‌سه‌ره‌وی ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه ئاسمانیه‌كان،لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له زۆبه‌ی وڵاتانی جیهان به ڕێپێوان و كۆبوونه‌وه پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ڕاگه‌یاندووه و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون. شه‌وی ڕابردووش لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له شاری پاریس به‌ڕێوه برد و داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد به مه‌به‌ستی ڕێگریكردنی له ژینۆسادی خه‌ڵكی بێ‌تاوان ده‌ستبه‌جێ ئاگربه‌ست ڕابگه‌ینن.
