ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیان له وڵاتانی ژاپۆن، ئا‌مریكا، ئاڵمان، كانادا، نوروێژ و ئاڵمان دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی و سه‌ركوتی خوێناوی خوپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئۆرووپا به كۆبوونه‌وه له شاری به‌ڕلین كۆبوونه‌ویه‌كی ١٠٠ هه‌زار كه‌سیان دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌برد و خوازیاری ڕووخانی ده‌سه‌ڵات بوون، له‌و كۆبوونه‌وه دا چه‌ند كه‌س له‌چالاكانی مه‌ده‌نی له‌وانه “حامید ئیسماعیلیون” گۆتارێكیان پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد، له وڵاتی ژاپۆن ئێرانیان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته خوازیاری وه‌ده‌رنانی سه‌فیره‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون، له شاره‌كانی واشینگتۆن، نیۆیۆرك و لووس ئانجلێسی ئامریكاش ئێرانیان ڕێپێوانی هه‌زاران كه‌سیان دژبه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به‌ڕێوه‌برد و ئێرانیانی نورویژ له شاری ئۆسلۆ خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری پشتیوانی جیهانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران بوون. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی كۆپێنهاگی دانمارك، شێفێڵدی به‌ریتانیا، ئیستانبوولی توركیا، گۆتێنبێرگی سوید، سووفیه‌ی بۆلغارستان، بۆردۆی فه‌ڕانسه، هێلسینكی فه‌نلاند، نیكۆزیای قێبرس و تفلیسی گورجستان كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه له‌لایه‌ن ئێرانیانه‌وه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌ڵانی ئێران به‌ڕێوه‌چووه.