کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی به‌رده‌وامی خه‌ڵكی توركیا دژ به‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان

خۆپێشاندانی به‌رده‌وامی خه‌ڵكی توركیا دژ به‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان

ڕۆژی هه‌ینی ٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هه‌زاران شارومه‌ندی توركیا له‌ چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته بۆ یازده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو ڕۆژنامه‌وانی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی ئانكارا و ئێستانبوول هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌دان خۆپێشانده‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراون. ڕۆژی ڕابردوو كادری ده‌رمان و كانوونی پارێزه‌رانی توركیاش په‌یوه‌ست به‌ خۆپێشانده‌ران بوون و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان نیشان دا. به‌ پێی‌ دوایین ئاماره‌كان، ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌ توركیا بۆ هه‌زار و ٩٠٠ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌.