ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان، سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان و دژبه‌رانی شه‌ڕ له ئیسڕائیل بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو ده‌ستیان له كار كێشا و خۆپێشاندانیان كرد.
لە دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی شەش دیلی ئیسرائیلی لە باشووری غەزە، خەڵکی ئیسرائیل لە شارە جیاجیاكانی ئەو وڵاتە، مانیان گرت و به ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئۆرشه‌لیم، حه‌یفا و تل ئاویو خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ، ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو بوون.