کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی باكووری كوردستان دژ به‌ دانانی شاره‌وانی بژارده‌ی حكومه‌ت له‌ باكووری كورستان

خۆپێشاندانی باكووری كوردستان دژ به‌ دانانی شاره‌وانی بژارده‌ی حكومه‌ت

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كوردانی دانیشتووی باكووری كوردستان له‌ شاره‌كانی “ئامه‌د”، “مێردین”، “باتمان”، “خه‌لفه‌تی” و “ئیستانبول” و چه‌ند شاری دیكه‌، له‌ دژی لابردنی شاره‌وانانی بژارده‌ی خه‌ڵك و دانانی شاره‌وانی حكومه‌تی به‌ توندی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی.

كوردانی دانیشتووی باكووری كوردستان خوازیاری به‌ كۆتایی پێهێنان به‌ جیاكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بوون. سه‌ره‌ڕای سه‌ركوتی پۆلیسی توركیا و هێرشی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی، خۆپێشاندانی خه‌ڵك هێشتا به‌رده‌وامه‌.