کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی ئێرانیان و ئه‌فغانستانیه‌كانی ئاڵمان له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ڕژیم

خۆپێشاندانی ئێرانیان و ئه‌فغانستانیه‌كانی ئاڵمان له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ویدیۆی هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌ ئنیتزامییه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ مێرمنداڵێكی ئه‌فغانستانی له‌ تاران، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی سیاسی ئێرانی و ئه‌فغانستانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان، له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.

له‌و كورته‌ی فیلمه‌ی كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، مه‌ئموورێكی ڕژیم به‌ شێوه‌یێكی وه‌حشیانه پای له‌سه‌ر ملی مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵی ئه‌فغانستانی ناوه‌ و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌دات. كاتێك بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گه‌نجه له‌ ئاست ئازاری ڕۆڵه‌كه‌یان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، هێزه‌كانی ڕژیم بڕێزیان پێ ده‌كه‌ن. بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و ویدیۆیه‌ كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیان و ئه‌فغانستانییه‌كانی دانیشتووی ئاڵمان له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌ و دروشمه‌كانی “ئێران و ئه‌فغانستان، گۆڕستانی فاشیستان”، “له‌ كابوله‌وه‌ تا تاران، مه‌رگ بۆ تالیبان”، “دادپه‌روه‌ری و كه‌رامه‌ت، ئه‌وپه‌ڕی سنوور و میلله‌ت”، “كۆماری ئیسلامی، ئیماره‌تی فاشیستی” و “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی”یان به‌رز كرده‌وه‌.