ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی سوید و ئاڵمان دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی چه‌پ و دیمۆكرات له شاری گۆتنبێرگی سوید دژ به ئێعدامی به‌نكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه كۆبوونه‌وه و جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێرانیانی ئازادیخواز به ڕێپێوان له شاری به‌ڕڵینی ئاڵمان و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی، خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری و دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێو ده‌وڵه‌تی بوون.