ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیان دانیشتوو له وڵاتانی جیهان دژبه كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران، كۆبوونه‌وه و دژبه به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
له وڵاتی ئۆستراڵیا، له شاره‌كانی “بریزبن” و “ملبۆڕن” ئێرانیان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌و كۆبوونه‌وه به‌شداریان كرد و وێڕای مه‌حكووم كردنی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان، كۆمه‌ڵكۆژكردنی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به جه‌نایه‌ت دژبه مرۆڤایه‌تی ناوبرد، ئێرانیانی تۆرنتۆی كاناداش به دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” كۆبوونه‌ویه‌كی گه‌وره‌یان به‌ڕێوه‌برد و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران بوون، له ئیتالیا و ئاڵمان ئێرانیان به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژبه كۆماری ئیسلامی كرد و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌رانیان له ئێران به توندی مه‌حكووم كرد، له شاری “واشینگتۆن دی سی” ئا‌مریكا ئێرانیان له‌به‌رده‌م بینای ئابراهام لینكۆڵن كۆبوونه‌وه و داوای پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نی ئا‌مریكا له خه‌ڵكی ناڕازی ئێرانیان كرد، له‌وڵاتی هوله‌ند و دانمارك، ئێرانیان له شاره‌كانی “ئامستردام” و “كۆپێنهاگن” كۆبوونه‌وه و دروشمی “كۆماری ئیسلامیمان ناوێت“یان وته‌وه، هه‌روه‌ها له وڵاتی ڕووسیه‌ش ئێرانیان له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و دژبه به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و چه‌ند كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركران، له ئێسكاتله‌ند ئێرانیان له شاری “گلاسكۆ” كۆبوونه‌وه و كوشتنی “مه‌هسا” و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپشانده‌رانیان به توندی مه‌حكووم كرد.