ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران له شاره‌كانی وه‌نكۆڤێری كانادا و بووداپێستی مه‌جارستان كۆبوونه‌وه و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان و دۆستانیان له بووداپستی مه‌جارستان به پێكهێنانی زنجیره‌ی ئینسانی و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیان، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست كۆمه‌ڵكوژكردنی ناڕازیان له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامیه‌وه نیشاندا و خوازیاری سزادانی تاوانباران بوون، هه‌روه‌ها ئێرانیانی دانیشتووی شاری وه‌نكۆڤێری كانادا له ڕێپێوانێكی گه‌وره‌دا دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه و پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.