کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی ئێرانیانی كانادا له‌ ئاست ناڕوونی چاره‌نووسی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”

خۆپێشاندانی ئێرانیانی كانادا له‌ ئاست ناڕوونی چاره‌نووسی ئارمیتا

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ كانادا دژبه‌ جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم له‌ حه‌ق “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ شاری وه‌نكۆڤێر كۆبوونه‌وه‌ و به‌ به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ كۆماری ئیسلامی، خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندرووستی “ئارمیتا” و سزادانی تاوانباران بوون. به‌شداربووان داویان له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد له‌ ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بێده‌نگ نه‌مێنن و پشتیوانی له‌ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لانی ئێران بكه‌ن.