ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ئێرانیانی تاراوگه به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس،ڕۆژی جیهانی ژن له وڵاتی كانادا كۆبوونه‌وه و دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی مۆنتڕاڵ و وه‌نكۆڤێر به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی ژنانی قوربانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” له شه‌قامه‌كانی شار دا ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد و ڕۆژی جیهانی ژنیان به ته‌واوی ژنانی ئێران و جیهان پیرۆزبایی كرد و هێرشه شیمیایه‌كانی ڕژیمیان بۆ سه‌ر كچانی قوتابی به توندی شه‌رمه‌زار كرد.