ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕه‌ێبه‌ندانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی دانیشتووی فه‌ڕانسه و دانمارك له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاتانی فه‌ڕانسه و دانمارك به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاره‌كانی پاریس و كۆپنهاگن، خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام و سزادانی به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم به تۆمه‌تی جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی بوون. به‌شدابووان به به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، دژبه به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردۆته‌وه.