کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات دژبه‌ ماشینی كوشتار كۆماری ئیسلامی

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات دژبه‌ ماشینی كوشتار كۆماری

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی گوڵان، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ وڵاتانی ئاڵمان، به‌ریتانیا، هوله‌ند، بلژیك و كانادا دژبه‌ ماشینی ئێعدام و سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ شاره‌كانی له‌نده‌ن، ئامستردام، بڕۆكسل، هامبوورگ و وه‌نكۆڤێر به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی نیشان دا. به‌شداربووان داویان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد كاردانه‌وه‌ی جیددیان به‌رامبه‌ر به‌ شه‌پۆلی ئێعدامه‌كان له ‌ئێران بێت و ڕێگه‌ به‌ ماشینی كوشتار و سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی بگرن.