ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاته‌كانی ئاڵمان و ئۆتریش دژبه كۆماری ئیسلامی و بۆ پشتیوانی له به‌ندكراوانی سیاسی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی هامبورگ و هانووفێر به مه‌به‌ستی پشتیوانی له شۆڕشی “ژینا” و مه‌حكووم كردنی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه و خوازیاری ئازادی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی بوون. هه‌روه‌ها ئێرانیان له شاری ویه‌نی ئۆتریش به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته، خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست شه‌پۆلی ئێعدام و سه‌ركوت له‌لایه‌ن كۆمار ئیسلامی و پشتیوانی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری بوون.