ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئێرانیانی ئازادیخواز له ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتی ئورووپایی دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی پاریس و نانتی فه‌ڕانسه به ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئێعدامی كۆماری ئیسلامی نیشان دا. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی هانووفێر و لایپزیكی ئاڵمان، ئێرانیان به به‌ڕێوه‌بردنی ئاكسیۆن، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان سه‌باره‌ت به ئێعدامی ده‌یان به‌ندكراو له ئێران نیشان دا. له شاره‌كانی ئۆسلۆی نۆ‌رویژ، لووس ئانجلسی ئه‌مریكا، له‌نده‌نی به‌ریتانیا و وه‌نكۆڤێری كانادا كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به‌ڕێوه چوو و خۆپێشانده‌ران خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست شه‌پۆلی له‌سێداره‌دانی به‌ندكراون له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه بوون.
