ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، ئێرانیانی دانیشتووی كانادا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست له‌شاری “وه‌نكۆوێر” كۆبوونه‌وه و له خۆپێشاندانێكی هه‌زاران كه‌سیدا دژ به به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “ئه‌م هه‌موو ساڵه جه‌نایه‌ت، مه‌رگ و نه‌مان بۆ ولایه‌ت” و “حكوومه‌تی دژه ژنمان ناوێت” و به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و توندووتیژی سیستماتیكی ڕژیم دژبه ژنانی كۆمه‌ڵگا ده‌ربڕی.