ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به ئێرانیانی تاراوگه له وڵاتانی فه‌ڕانسه، به‌ریتانیا، ئا‌مریكا، سوید، ئیتالیا و یۆنان دژبه سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان ئێرانی دانیشتووی فه‌ڕانسه هاوڕێ له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌په‌كانی ئه‌و وڵاته به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه كۆبوونه‌وه و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران بوون، هه‌روه‌ها ئێرانیان له شاری “نیووكاسێڵ“ی به‌ریتانیا له‌به‌رده‌م كۆنسوولگه‌ری كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه، له شاری ئیستانبوولی توركیاش ئێرانیان به‌كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی نه‌فره‌ت و بێزاری خۆیان له ڕژیمی كۆماری ئیسلامی نیشاندا، ئێرانیان له‌شاری “گۆتێنبێرگ“ی سویدیش به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی” و قۆربانیانی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون، هه‌روه‌ها له شاری “میلان“ی ئیتالیا وێرای هێرشی به‌كرێگیراوێكی ڕژیمی ئیسلامی بۆ تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه، خۆپێشانده‌ران ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی پۆلیس كرد و درێژه‌یان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه فێمێنیسته‌كانی وڵاتی شیلی پاش كاردانه‌وه‌ی توندی سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته دژ به سه‌ركوتی ژنان له ئێران، له سانتیاگۆی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و پشتیوانی خۆیان له سه‌ر هه‌ڵدانی خه‌ڵكی ئێران ده‌ربڕی، له “ئاتێن“ی پایته‌ختی یۆنان، په‌نابه‌رانی ئێرانی به به‌شداری شۆرای شار و نوێنه‌ری مانگرتنی ٨ی مارس، له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و دژبه خامنه‌یی دروشمیان وته‌وه.