ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی جۆزه‌ردان، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی ئۆستڕاڵیا، ئۆتریش و ئاڵمان بۆ جارێكی دیكه دژبه حكوومه‌تی ئێعدامی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان له شاری سیدنی ئۆستڕاڵیا له مه‌راسمێك دا یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریان به‌رز ڕاگرتووه و ڕێزیان له سێ لاوی ئێعدامكراوی ئیسفه‌هان به‌ده‌ستی كۆماری ئیسلامی گرت. له ویه‌نی ئۆتریش و كۆڵنی ئاڵمان ئێرانیانی ئازادیخواز به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی ئیسلامی ڕژیم خوازیاری به‌ستنی ئه‌و ناوه‌نده تیرۆریستیه و داخرانی سه‌فاره‌تخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له وڵاتانی ئورووپایی بوون و داویان له یه‌كێتی ئورووپا كرد سپای پاسداران وه‌كوو ڕێكخراوه‌یه‌كی تیرۆریستی بناسێنێت.
