ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتانی ئیتالیا و گورجستان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران له شاره‌كانی ڕۆم و تفلیس كۆبوونه‌وه و سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئیتالیا و گورجستان به‌كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی له‌شاره‌كانی ڕۆم و تفلیس و به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان به توندی ئیدانه كرد و پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئێران ده‌ربڕی.